ئۆجەلان ئەو کەسایەتییە نییە کە شایانی ڕێزگرتن بێت

باڵوێزی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە تورکیا لە کاردانەوەیەکی توند بە هەڵدانی پۆستەری عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لە هەژماری تویتەرییەکەیدا ڕایگەیاند: "عەبدوڵڵا ئۆجالان پەیوەندیی لەگەڵ کردە تیرۆریستییەکانی پەکەکە هەیە."

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی جەمهوورییەتی تورکیا، باڵوێزی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە تورکیا لە کاردانەوەیەکی توند بە هەڵدانی پۆستەر و وێنەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لە شاری ڕەقە لە دوای ئازادکرانەوەی ئەو شارە لە بندەستی تیرۆریستانی داعش، لە هەژماری تویتەرییەکەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە ڕایگەیاند: هەڵوێستی ئێمە زۆر ڕاشکاو بووە لەبارەی رزگارکردنی ڕەقە و بە گەیشتنە سەرکەوتنی هەموو خەڵکی سووریامان لە قەڵەم داوە. داواش لە لایەنەکان دەکەین خۆیان بەدوور بگرن لە تەشەنەسەندنی بارگرژییەکان و هەموو جۆرە کارێکی هێرشبەرانە.

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە  درێژەی پەیامەکەی تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی کە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بۆ هێنانەدی سەقامگیری لە ناوچەکە لەنزیکەوە لەگەڵ تورکیا کار دەکەن و ڕاشیگەیاندووە: پەکەکە یەکێکە لەو ڕێکخراوانەی خراوتە ناو لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان و پەیوەندیی لەگەڵ کردە تیرۆریستییەکانی پەکەکە هەیە و بەو پێیە لە تورکیا لە زینداندایە. ئەو کەسایەتییەک نییە کە شایانی ڕێزگرتن بێت.

شایانی باسە ئەم پەیامەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە دوای کاردانەوەی توندی تورکیا سەبارەت بە بەردەوامیی هاوکاری سەربازیی و سیاسیی پەکەکە/ پەیەدە لە لایەن ئەمریکاوە، بڵاوبۆتەوە.

News Code 13809

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =