به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له باس، رێناس جانۆ، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق له میانه‌ی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: تاوەکوو بەغدا لەسەر هەڵوێستەکانی خۆی بەرامبەر هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت فراکسیۆنەکەیان بەشداری کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق ناکات.
جانۆ، داوای لە حکوومەتی عێراق کرد پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانی خۆی لەبەرامبەر هەرێمی کوردستان بکات.
راشیگه‌یاند: ئه‌وان پێشتر، به هۆی ده‌ركردنی بڕیاری لادانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم له پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك و هه‌ڵوێسته‌كانی په‌رله‌مانی عێراق له دژی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، بایكۆتی په‌رله‌مانییان كردووه.
دووپاتیشی كرده‌وه له ئێستادا فراكسیۆنه‌كه‌یان ناگه‌ڕێته‌وه به‌غدا.
Your Comment