دژایەتی عەمار حوکیم لە گەڵ دواخرانی هەڵبژاردنەکانی عێراق

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق دژایەتی خۆی له‌گه‌ڵ دواخرانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دەربڕی و ئەو کارەی بە نامومکین زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، عەمار حوکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق دژایەتیی خۆی بۆ دواخرانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دەربڕی.

ناوبراو لە دیداری یۆنادم کەنا ئەمینداری بزووتنەوەی دیموکراتیکی ئاشوورییەکان و شاندی یاوەری، گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراقیان تاوتوێ کرد.

هەروەها لەو دیدارەدا سەبارەت بە پرسی مەسیحییەکانی عێراق و قەیرانی نێوان بەغدا و هەولێر ڕایان گۆڕیوە.

عەمار حوکیم وتی: دەوڵەتی ناوەندی ژیرانە هەڵسوکەوتی لە گەڵ پرسی ڕیفراندۆم کردووە و هەر ئەوەش بۆتە هۆی پاڵپشتیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە عێراق.

سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتەش ڕایگەیاند: دژی دواخرانی هەڵبژاردنەکانم. دواخرانی هەڵبژاردنەکان لە ڕوانگەی نێونەتەوەیی و ناوخۆییەوە نامومکین و ڕەتکراوەیە.

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق پێشتریش دژایەتیی خۆی بۆ دواخرانی هەڵبژاردنەکان دەربڕی بوو.

News Code 13495

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =