ئه‌مریکا له‌باره‌ی له‌سێداره‌دانی شێخ نه‌مه‌ر هۆشداریی به‌ڕیاز دابوو

وته‌بێژی کۆشکی سپی به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ ئه‌مریکا پێشتر سه‌باره‌ت به‌ له‌سێداره‌دانی شێخ نه‌مه‌ر باقر ئه‌لنه‌مه‌ر،رێبه‌ری شیعه‌کانی عه‌ره‌بستان هۆشداریی دابوو،جه‌ختی کرد که‌ ڕیاز گوێی بۆ ئه‌م هۆشداریانه‌ نه‌گرتووه‌.

 به‌ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ڕۆیتێرز، جاش ئێرنێست،وته‌بێژی کۆسکی سپی  له‌سێداره‌دانی به‌ کۆمه‌ڵی شیعه‌کان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستانی ئیدانه‌ کرد.

ئه‌و به‌ ئاماژه‌ به‌ ته‌نگژه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان ئێران و ڕیاز،سه‌باره‌ت به‌ دژوارتر بوونه‌وه‌ی گه‌یشتن به‌ ڕێگاچاره‌ی سیاسی سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سووریا به‌ بوونی ئه‌م ته‌نگژه‌وه‌،هۆشداریی دا.

 ئێرنێست جاش جه‌ختی کرد: واشنتۆن پێشتر هۆشداریی به‌ به‌رپرسانی ریاز دابوو له‌باره‌ی له‌سێداره‌دانی شێخ نه‌مه‌ر.

وتیشی: ئه‌م کاره‌ی سعوودییه‌کان بووه‌ هۆی ئه‌و پاشهاتانه‌ی که‌ پێشتر ئه‌مریکا له‌ ڕوودانی نیگه‌ران بوو.

News Code 1323

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =