به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران له کۆتایی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان لە پریس کۆنفڕانسێکدا ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا له به‌رجام بکشێته‌وه ده‌ستی ئێمه به ته‌واوی کراوه ده‌بێت و هه‌ر هه‌نگاوێک که به پێویستی بزانین ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا لای وایه که پێشێل کردنی به‌رجام له سوودی ئێران نییه، هه‌ڵه ده‌که‌ن، کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له زه‌ره‌ری ئێران نییه به‌ڵکوو ئه‌مریکا ده‌خاته ژێر گوشاری ڕای جیهانی. به‌شێکی زۆری کاردانه‌وه‌ی ئێران په‌یوه‌ندی به ئه‌ورووپاوه هه‌یه، ئه‌وه‌ی که ئه‌ورووپاییه‌کان چه‌ند له به‌رانبه‌ر داواکاری زیاده‌ی ئه‌مریکا بوه‌ستن بۆ ئێمه گرنگه و کاردانه‌وه‌ی خۆمان به پێی هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌وان کۆک ده‌که‌ین.
ئه‌و سه‌باره‌ت به تۆمه‌تی پشتیوانی ئێران له تیرۆریسته‌کان وتی: ئه‌م تۆمه‌ته نوێ نییه له ڕابردووش‌دا تۆمه‌تی وایان لێداوین، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه که کێ ئه‌لقاعیده و داعشی خولقاند. به‌ڵام چ وڵاتێک بوو له هه‌مان ڕۆژی هه‌وه‌ڵه‌وه دژایه‌تی ئه‌لقاعده و داعشی کرد و شه‌ڕی له‌گه‌ڵیان کرد. ئه‌گه‌ر ئێران نه‌ده‌بوو ئێسته عێراق و سووریا له ده‌ستی دهعشدا بوو.
ئه‌و سه‌باره‌ت به یه‌مه‌ن وتی: خه‌ڵکی یه‌مه‌ن تووشی نه‌هامه‌تی و زیان و شه‌ڕ بوون و ده‌بێت نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئه‌م دۆخه هه‌نگاوێک هه‌ڵبگرێت، ئێمه ده‌بێت به نیسبه‌ت هه‌موو خه‌ڵکی سته‌ملێکراوی جیهانه‌وه هه‌ستیار بین و یارمه‌تیان بده‌ین. له میانماریش خه‌ڵکانێکی زۆر له حاڵی پاکتاو بوون و له‌ناوچوونن و ده‌بێت کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵبگرێت.
سه‌رۆک کۆماری ئێران له وڵامی ئه‌م پرسیاره که ئایا دوای به‌رجام دووباره سانتریفیوژه‌کان ڕێکده‌خه‌نه‌وه، وتی: ئێمه هه‌رگیز نامانه‌وێت چه‌کی ناڤۆکی به‌رهه‌م بێنین. که‌واته مه‌به‌ستی ئێمه له کاردانه‌وه ئه‌وه نییه که به‌ره‌و چه‌کی ناڤۆکی ده‌ڕۆین. قسه‌کانی ترامپ تۆمه‌تێک زیاتر نییه، باس باسی پیتاندنی ئۆرانیۆمه نه‌ک بۆمبی ناڤۆکی. ڕه‌نگه یه‌کێک له ڕێکاره‌کانی ئێمه پیتاندنی دووباره‌ی ئۆران‌یۆم بێت.
ئه‌و سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته که ئایا دووباره دانوستان ده‌که‌نه‌وه، جه‌ختی کرد: به هیچ له‌ونێک ئاماده نین تاکوو دوباره دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به به‌رجام بکه‌ین، به‌رجام هیچ که‌م و کۆڕییه‌کی نییه و په‌یوه‌ندی به هیچ بابه‌تێکی دیکه‌شه‌وه نییه، ئاماده‌ش نین هیچ جۆره ده‌ستکارییه‌کی بکه‌ین یان له سه‌ر خاڵێکی دانوستانی دووباره بکه‌ین.
وتیشی: بۆ دانوستان سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌کانی دیکه‌ش، چۆن ئێمه ده‌توانین له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا دووباره دانوستان بکه‌ین کاتێک ئه‌م وڵاته پێبه‌ند نییه به ڕێککه‌وتنه‌کانی، به‌رجام دوای دانوستانێکی یه‌کجار دوور و درێژ به‌رهه‌م هات، به‌ڵام ئه‌مریکا پێبه‌ند نییه پێی، که‌واته چۆن ده‌توانین دووباره بێین و کاتی خۆمان به فیڕۆ بده‌ین و دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا بکه‌ین.
ڕۆحانی وتی: کاتێک وڵاتێک بەڵێنی یاسایی و ئەخلاقی خۆی بە راشکاوی تێکدەشکێنێ، قسەکردن و دانوستان کردن لەگەڵیدا بێ مانایە و کات بەفیڕۆدانە، ئەگەرچی پێش هەموو شتێک چاوەڕوانی ئەوەین ترامپ بە هۆی ئەوەی دوێنێ لە قسەکانیدا بێ ڕێزی بە گەلی ئێران کرد داوای لێبوردن لە گەلی ئێران بکات.
ئه‌و له کۆتایدا سه‌باره‌ت به دۆخی ئه‌هلی سونه له ئێران وتی: له ئیسلامدا مه‌زهه‌بگه‌رایی بابه‌تێکی دروست نییه و له نێوان شیعه و سونه هیچ جیاوازییه‌ک بوونی نییه، ئێمه پشتیوانی له‌و گرووپانه‌ی دەکەین کە لە فه‌له‌ستین سته‌میان لێده‌کرێت له خه‌ڵکی عێراق و پاکستان و کورده‌کان پشتیوانی ده‌که‌ن و بۆشمان جیاوازی نییه که سونین یان شیعه‌ن. سونییه‌کان له ئێران زیاترین به‌شداری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریان کرد و زیاترین ده‌نگیان به خۆشم داوه و ئازادن له چالاکییه‌کانی خۆیان و هیچ جیاوازییه‌ک له نێوان سونه و شیعه له ئێران‌دا بوونی نییه.
Your Comment