به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سانا، سه‌رۆک کۆماری سووریا ڕۆژی یه‌کشه‌مه له‌گه‌ڵ لاوانی که‌مینه‌ی مه‌سێحی سووریا به به‌شداری قه‌شه‌ی ئه‌نتاکییه و ئۆرتۆدۆکس و ژماره‌یه‌ک قه‌شه‌ی دیکه دیداری کرد.
به‌شار ئه‌سه‌د له‌م دیداره‌دا وتی: مه‌سێحییه‌کان میوان یان کۆچور نین به‌ڵکوو به‌شێکن له نیشتمان که بێ ئه‌وان سووریای ڕه‌نگاوڕه‌نگی نامێنێت. هه‌روه‌ها ئه‌وانیش به بێ سووریا شوێن و پێگه‌یه‌کی پته‌ویان نییه.
ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: بڕێک به مه‌به‌ستی دابه‌ش کردنی وڵاته‌کانی ناوچه‌که له دوای ئه‌وه‌ن وه‌ها نیشان بده‌ن که مه‌سێحییه‌کان پێکهاته‌یه‌کی جیان و که هه‌مووشی له سوودی ده‌وڵه‌تی جووله‌که‌یه.
به‌شار ئه‌سه‌د جه‌ختی کرد: ئێمه وه‌ک خه‌ڵکی سووریا ڕێگمان به هیچ که‌سێک نه‌داوه که وڵاته‌که‌مان کاول بکات و له داهاتووشدا رێگه ناده‌ین.
Your Comment