به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سومرییه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌نایه‌ت له دژی موسوڵمانه‌کانی میانماری ئیدانه کرد و داوای له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد تاکوو هه‌رچی زووتره ئه‌م جه‌نایه‌تانه کۆتایی پێبێت.
هه‌ر له‌مباره‌وه، ئه‌حمه‌د جه‌ماڵ، وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی داوه که عێراق جه‌نایه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی میانمار له دژی موسوڵمانه‌کانی ئه‌یاله‌تی ڕۆهینگا له ئه‌یاله‌تی ئهراخان به توندی ئیدانه ده‌کات.
ئه‌حمه‌د جه‌ماڵ هه‌روه‌ها زیادی کرد که وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی داوا ده‌کات که بۆ ڕاگرتنی ئه‌م جه‌نایه‌ته وه‌حشیانه و گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆڤی به موسوڵمانه‌کانی ڕۆهینگا به په‌له ده‌ست به کار بن.
Your Comment