بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەرمی عەرەبستان، بەرپرسێکی سعوودی ڕایگەیاند کە عەرەبستان پێشنیاری ناوبژیوانی لە نێوان ڕیاز و تاران بە هیچ لایەنێک نەداوە.
لە حاڵێکدا لەم دواییانەدا بەرپرسانی عێراقی لە داخوازی ڕیاز بۆ ناوبژیوانی لە نێوان ئێران و عەرەبستان هەواڵیان دابوو، واس ڕاپۆرتی داوە کە بەرپرسێکی سعوودی وێڕای ڕەت کردنەوەی ئەو بابەتە جەختی کردووە کە ئەو ڕاپۆرتانە کە لەو پێوەندییەدا بلاو بوونەتەوە بە تواوەتی ناڕاستن.
ئەو بەرپرسە سعوودییە جارێکی تر ئێرانی بە بڵاو کردنەوە تیرۆریزم و توندڕەوی و دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی تر تۆمەتبار کردووە و زیادی کرد کە عەرەبستان لە گەڵ نزیک بوونەوە بە دەسەڵاتی ئێران دژە و لهسەر ئەو باوەڕەیە کە ناتوانرێت لە گەڵ دەسەڵاتی ئێران دانوستان بکرێت چونکوو ئەوان نیشانیان داوە کە پێبەندی یاسا و رێسای دیپلۆماسی و پێوەندی نێودەوڵەتی نین.
بەرپرسێکی سعوودی کە ناوی بڵاو نەکراوەتەوە وتوویە: عەرەبستان لە سەر مەترسیدار بوونی ئێران هۆشداری داوەتە وڵاتانی جیهان و داوای لێیان کردووە کە هۆشداری بدەنە ئێران کە پێبەندی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان بێت.
Your Comment