پۆلیسی تورکیا ڕۆژنامه‌نووسێکی ده‌ستگیر کرد

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی مێدیایی ڕایانگه‌یاند که‌ پۆلیسی تورکیا سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی بیرگۆنی ده‌ستگیر کردووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی ڕۆژنامه‌ی بیرگۆن، پۆلیسی تورکیا ئه‌مڕۆ به‌یانی بوراک ئه‌کیجی، سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌که‌ی ده‌ستگیر کردووه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌، پۆلیس هێرشی کردووه‌ته‌ سه‌ر ڕۆژنامه‌ی بیرگۆن و بوراک ئه‌کیجی سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌که‌ی ده‌ستگیر کردووه‌.

هه‌روه‌ها پۆلیس هێرشی کردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه‌ و ده‌ستیان به‌ سه‌ر کۆمپیوتر و لۆب تاب و موبایله‌که‌یاندا گرتووه‌.

تاکوو ئێستا ڕوون نییه‌ که‌ به‌ چ هۆیه‌ک ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه‌ ده‌ستگیر کراوه‌.

News Code 11877

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =