به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سومرییه نیوز، هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ تیرۆریسته‌کانی داعش له نزیک سنووری سووریا به شه‌ڕ هاتن.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حه‌شد که سه‌ر به هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراقه ئاماژه‌ی دا که هێزی ۴۴ی حه‌شدی شه‌عبی له‌م ئۆپراسیۆنه‌دا دوو ئۆتۆمبیلی بۆمب ڕێژکراوی داعشیان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ئۆپراسیۆنه دوێنێ ده‌ستی پێ کردووه و هێشتا درێژه‌ی هه‌یه.
شایانی باسه که عێراق ڕایگه‌یاندووه که به زوویی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ته‌لعه‌فه‌ریش ده‌ست پێ ده‌کات، ئه‌م شاره له ساڵی ۲۰۱۴وه له ژێر ده‌ستی داعش دایه.
Your Comment