به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر le ده‌یلی سه‌باح، جیمیز ماتیs، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا له میانه‌ی نامه‌یه‌ک بۆ فیکری ئیشیک، وه‌زیری به‌رگری تورکیا نووسی: ۸۰ له سه‌دی هێزه‌کانی ئازاد کردنی شاری ڕه‌قه عه‌ره‌بن.
ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: دوای شکستی داعش چه‌که‌کان له یه‌په‌گه ده‌سێنینه‌وه.
له‌م نامه‌دا هاتووه: سه‌باره‌ت به نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا ڕێکاری زۆر جدی و گرنگ له‌به‌ر گیراوه. هه‌ر مانگ خشته‌ی ئه‌و چه‌کانه‌ی ڕاده‌ستی یه‌په‌گه ده‌کرێت به وه‌زاره‌تی به‌رگری تورکیا ده‌درێت. هه‌روه‌ها له هه‌موو ئه‌م چه‌کانه وێنه گیراوه و ژماره‌یان هه‌یه.
له‌م نامه‌دا جه‌خت کردوه: دوای ته‌واوی بوونی شه‌ڕی داعش ئه‌م چه‌کانه وهردهگیردرێنهوه، هه‌روه‌ها بۆ مانه‌وه‌ی چه‌که‌کان له سووریا ڕاوێژکاره سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا ڕۆڵێکی گرنگیان ده‌بێت.
له کۆتاییدا نامه‌که‌دا هاتووه: ئه‌مریکا بۆ دژایه‌تی کردنی تیرۆر هاوکاری به‌رده‌وامی تورکیا ده‌کات. هه‌روه‌ها ۸۰ له سه‌دی هێزه‌کانی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ڕه‌قه عه‌ره‌بی ناوچه‌که‌ن و دوای ئازاد کردنی ڕه‌قه، شاره‌که‌ش ڕاده‌ستی خودی عه‌ره‌به‌کان ده‌کرێته‌وه. ئێمه بۆ شکست دانی داعش ناچارین له هاوکاری کردنی یه‌په‌گه.
شایانی باسه که سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی کردنی تورکیا، ئه‌مریکا پڕۆسه‌ی پڕچه‌ک کردنی کوردی سووریای ده‌ست پێ کردووه و تاکوو ئێسته به‌رده‌وامه له پڕۆسیهیه.
Your Comment