-
خوێندکارێکی کورد لە ئاگرکەوتنەوەی بۆلوو گیانی لەدەست دا
دڵارا ئەرمان ئۆغڵۆ خوێندکاری 24 ساڵەی کورد کە بۆ یارمەتیدان بە قوربانیانی ئاگرکەوتنەوەی سامناکی هۆتێل گڕاند کارتال لە بۆلوو خۆی دابووە دەم ئاگرەکەوە، گیانی لەدەست دا و هاوکات باوکی دڵارا بە بیستنی ئەم هەواڵە جەڵتە لێی دا.
-
دووەم شاندی نوێنەرانی کورد لەگەڵ ئۆجەلان کۆبوونەوە
شاندێكی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ئەمڕو گەیشتنە دورگەی ئیمرالی بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی (پەکەکە) بۆ جاری دووەم.
-
ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە کوردستانی سووریا بەردەوامە
وەزیری بەرگری تورکیا لە درێژەی ئۆپراسیۆن دژی هێزە چەکدارەکانی کورد لە کوردستانی سووریا هەواڵی دا.
-
باخچەلی: تورکیای بێ پەکەکە نێزیکە
دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی جووڵەی نەتەوەیی، بە وتنی ئەوەی کە پەکەکە نوێنەری کوردەکان نییە و ئەبێ بۆ هەمیشە لەناو بچێت، لە ڕۆڵی دەم پارتی لە پێشکەوتنی ئامانجەکانی تورکیای بێ پەکەکە پاڵپشتی کرد.
-
ستراتیژی دووفاقەیی ئەردۆغان هەمبەر کوردی تورکیا و سووریا
دەوڵەتی تورکیا هاوکات کە خەریکی پێوەندی لەگەڵ کوردەکان لە ناوخۆیە، پاڵپشتی ئەو گرووپانە دەکات کە لە گەڵ کوردەکان شەڕ دەکەن. ئەو ڕوانگەیەی ئەردۆغان چ سیاسەتێکی شاراوەی هەیە؟
-
ئەردۆغان: خەڵکی سووریا بۆ لەناوبردنی یەپەگە ڕێککەون
ئەردۆغان لە وتاردانی لە ئامەد داوای لە خەڵکی سووریا کرد، بۆ لەناوبردنی هیزەکانی کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا یەک بگرنەوە.
-
هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیی تورکیا بۆ سەر سووریا
سەرچاوەکانی هەواڵ لە هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب و باکووری ڕۆژئاوای حەسەکە لە سووریا هەواڵیان دا.
-
ئەردۆغان: بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی تورکیا دێمەوە
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە گفتوگۆیەک لەگەڵ برایم تاتلێسم گۆرانیبێژی ناسراوەی خەڵکی ئۆرفا، لە بەردەوامبوونی بۆ مانەوەی لە پۆستی سەرۆک کۆماری هەواڵی دا.
-
داخوازیی بۆ گفتوگۆی تورکیا و ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا
هاوسەرۆكی دەم پارتی تونجەر باكرهان رایگەیاند دەبێت حكومەتی توركیا گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەی خۆسەری كوردی سووریا بكات.
-
قەرەیلان: برایەتی کورد و تورک، کلیلی سەقامگیریی ناوچەیە
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە بە داکۆکی لە هەوڵەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ مسۆگەرکردنی ئاشتی، هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیای هەمبەر بە پرسی کورد ناکارامە وەسف کرد و جەختی لە برایەتی کورد و تورک وەک کلیلی ئاشتیی پاوەجێی ناوچەکە کرد.
-
دەستگیریی بەربڵاوی چالاکانی سیاسی کوردی تورکیا
وەزیری ناوخۆی تورکیا لە قۆڵبەستکردنی 147 کەس لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "گورزی-37" لە 41 پارێزگای ئەو وڵاتە بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پەکەکە و کەجەکە و پاڵپشتی لەوان هەواڵی دا.
-
تورکیا: پێوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران پەرەپێدەدەین؛ خاکی سووریا داگیر ناکەین
وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئاماژە بە ئەوەی کە وڵاتەکەی هیچ کات چاو لەسەر سووریا نەبووە، لەسەر بەردەوام بوونی دراوسێیەتی باش لەگەڵ ئێران و ویستی ئەنقەرە بۆ پەرەپێدان بە پێوەندی هەمەلایەنە لەگەڵ تاران جەختی کرد.
-
ئاشتی کوردان و تورکیا؛ هەوڵێکی ڕاستەقینە یان پیلانێکی سیاسی؟
ئەگەرچی هێشتا زووە بۆ بڕیاردان لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی نێوان کوردەکان و دەوڵەتی تورکیا، بەڵام بێگومان ئەو پڕۆسەیە کاردانەوەیەکی بەرچاوی ناوخۆیی و ناوچەیی بۆ تورکیا دەبێت.
-
ئەرتەشی تورکیا لە ئامادەیی تەواودایە؛ئایا هێرش دەکاتە سەر کوردی سووریا؟
مێدیاکانی تورکیا لە سەرچاوە سەربازییەکانەوە ڕایانگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ سووریا لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواودان.
-
ئایا ئۆجەلان بەزوویی چەکدانانی پەکەکە ڕادەگەیێنێت؟
ڕۆژنامەنووسێکی تورک ئیدعای کرد کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ڕۆژێکی هێمایین لە حەوتەکانی داهاتوودا، بانگەوازی کۆتایی شەڕ و چەکدادانی پەکەکە بڵاو دەکاتەوە.
-
تورکیا:لەوانەیە هێرش بکەینە سەر کوردی سووریا
وەزیری دەرەوەی تورکیا هەڕەشەی کرد لەوانەیە ئەنقەرە لە دژی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک کە لەلایەن ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێن، هەنگاو هەڵبگرین.
-
هەڕەشەی دووبارەی ئەردۆغان لە دژی کوردەکانی سووریا
سەرۆک کۆماری تورکیا لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە ساڵی نوێدا، جەختی لە درێژەی شەڕ لە دژی هیزەکانی کورد لە هورێمی کوردستان و سووریادا کرد و وتی: شەوێک لە پڕدا هەڵدەکوتینە سەرتان.
-
تورکیا: سووریا لە تیرۆریستەکانی پەکەکە و یەپەگە پاک دەکرێتەوە
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە پاک کردنەوەی سووریا لە هێزە کوردییەکانی جێگیر لە سووریا نزیکە.
-
دیداری دەم پارتی لەگەڵ پارتەکەی ئەردۆغان
شاندی پارتی بەرابەری و یەکسانی گەلان ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ نوێنەرانی پارتی داد و گەشە لە ئەنقەرە دیدایان کرد.
-
هەڵوێستگۆڕینی لەناکاوی ئەردۆغان هەمبەر بە ئۆجەلان؛ پێداگری لە کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا
دەوڵەتی ئەردۆغان لە هەلومەرجێکدا بەدوای کەڵکوەرگرتن لە دەفرایەتییەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانە، کە کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریای کردۆتە ئامانجی ستراتژیکی تورکیا.
-
ئەحمەد تورک: ئۆجەلان ڕەنگە فەرمانی چەکدانان بدات
سیاسەتوانێکی ناسراوە لە ئەگەری فەرماندانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ چەکدانانی پەکەکە هەواڵی دا.
-
نوێنەرانی کورد دەمیرتاش لە ناوەڕۆکی دیدارەکەی ئۆجەلان ئاگادار دەکەنەوە
وهفدێكى "پارتی یەکسانییو دیموکراسیی گەلان" ئامادەکاریی دەکات بۆ سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش کە نزیکەی نۆ ساڵە لەزیندانی ئەدیرنە ڕاگیراوە، باس لەوەشکراوە کە تائێستا وادەی سەردانەکە یەکلایی نەکراوەتەوە.
-
شەڕی خەست لە نێوان کورد و تورکیا/ ئەفسەرێکی باڵای تورک کوژرا
لە کاتی چڕبوونەوەی ململانێکانی نێوان هێزەکانی تورکیا و چەکدارانی کورد لە سوریا، یەکێک لە ئەفسەرە پلە باڵاکانی تورکیا کوژرا.
-
باخچەلی: یان چەکەکان یان خاوەنی چەکەکان ئەبێ بنێژرێن/ دیداری دەم پارتی و ئۆجالان ئەرێنی دەبینین
دەوڵەت باخچەلی ڕێبەری مەپەهە لە کاردانەوە بە دیداری ئەم دواییەی نوێنەرانی دەم پارتی و ئۆجالان ئەو دیدارەی ئەرێنی وەسف کرد.
-
جەمیل بایک: ئازادی ئۆجەلان ڕێچارەی قەیرانەکانی ناوچەیە
هاوسەرۆکی کۆنسەی سەرۆکایەتی پەکەکە لە کاردانەوەی بەدیداری وەفدی دەمپارتی لە زیندانی ئیمرالی، وتی: عەبدوڵڵا ئۆجەلان هێمای ئاشتی و دادپەروەری بۆ گەلی کورد و کۆمەڵگای جیهانییە و ئازادی ئۆجەلان ڕێچارەی قەیرانەکانی ناوچەیە.
-
ئۆندەر: سەردەمی برادەری و ئاشتی گەییشتووە؛ ئیزنی وتنی وردەکاریمان نییە
سێری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتار و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، دوای دیداری شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئۆجالان، هیوای ئاشتی بۆ تورکیای خواست.
-
ئۆجەلان گڵۆپی سەوزی هەڵکرد
سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان، لە پەیامێکیدا لە زیندانی ئیمرالی تورکیا جەخت لەسەر گرنگی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە نێوان کورد و تورک دەکاتەوە.
-
وەفدێکی کورد لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبووەوە
وهفدى پارتی یەکسانیو دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) گهیشتنه گرتوخانهى ئیمراڵیو ئێستا لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەکۆبونەوەدان.
-
کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای پەکەکە لە هەرێمی کوردستان
ڕێکخراوی هەواڵگری تورکیا(میت) لە کوژرانی فورات سەریحان لە ئەندامانی باڵای پەکەکە لە میانەی ئۆپەراسیۆنێک لە گارەی هەرێمی کوردستان هەواڵی دا.
-
ئەردۆغان: کوردەکانی سووریا چەک نەکرێن ئەو خاکە دەکەینە گۆڕیان
سەرۆک کۆماری تورکیا هەڕەشەی لە کوردەکانی باکووری سووریا کرد و وتی یان دەبێ چەک دانێن، یان لە خاکی سووریادا چاڵ دەکرێن.