AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٣ ١٧:١٣

هەموو داهاتی تورکیا خەرجی شەڕ لە دژی کورد کراوە

هەموو داهاتی تورکیا خەرجی شەڕ لە دژی کورد کراوە

هاوسەرۆکانی دەم‌پارتی لە شارەکانی ئادانا، مەرسین و ئانتالیا بە داکۆکی لە ڕاپەراندنی حوکمی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا بۆ ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕایانگەیاند کە لە ٣٠ ساڵی ڕابردوو، هەموو سەرچاوە ئابوورییەکانی تورکیا خەرجی شەڕ لە دژی کورد کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان(DEM Parti) لە شارەکانی ئادانا، مەرسین و ئانتالیا بە ئاماژە بە تەریکخستنی زۆرەملیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانی‌کراوی پەکەکە، خوازیاری ڕاپەراندنی حوکمی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا لەبارەی "مافی هیوا" و ئازادی ئۆجەلان بوون.

لەمناوە سەیفەدین ئایدمیر هاسەرۆکی دەم‌پارتی لە ئادانا جەختی کرد کە چارەسەری پرسی کورد، کلیلی پرسە بنەڕەتییەکانی تورکیایە و وتی: کێشە ئابووری و دیموکراتیکەکانی تورکیا بەبێ چارەسەری پرسی کورد چارەسەری نایەت، چونکە کە لە ٣٠ ساڵی ڕابردوو، هەموو سەرچاوە ئابوورییەکانی تورکیا خەرجی شەڕ لە دژی کورد کراوە.

News ID 53240

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha