بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ئانادۆلو، دەریاوان زەکی ئاکتورک وتەبێژی وەزارەتی بەرگری تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە زنجیرە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو وڵاتە دژی هێزەکانی کوردی یەپەگە و پەکەکە لە سووریا و عێراق بەردەوامە.
ناوبراو بە ئاماژە بە کوژرانی ٢٥٩٥ کەس لە هێزە کوردەکان لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە، ڕاشیگەیاند: لەو ڕێژەیە ٤١ کەسیان لە ماوەی حەوتەی ڕابردوودا کوژراون و هەروەها هەزار و ٤٣٨ کەسیان لە خاکی عێراق و ٥٢١ کەسیشیان لە کوردستانی سووریادا کراونەتە ئامانج.
ئاکتورک جەختی لەوەش کرد: یەکەمایەتی ئێمە ئاسایشی تورکیا و سووریایە و بە هاوکاری بەڕێوەبەریی نوێی سووریا بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوەکانی یەپەگە و پەکەکە لە خاکی ئەو وڵاتەدا.
Your Comment