بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یاشار گولەر وتی: ئەرتەشی تورکیا بە پێوشوێنگرتنی سیاسەتی سڕینەوەی یەکجاریی هەڕەشەکان، ئۆپەراسیۆنگەلی بەربڵاوی لە دژی گرووپە تیرۆریستییەکانی پەکەکە/کەجەکە و یەپەگە/پەیەدە ئەنجام داوە و لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە تا ئێستا ٢٥٦٤ کەسی لێیان کوشتووە.
وەزیری بەرگری تورکیا وێڕای ئاماژە بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ئۆپەراسیۆنی ئەرتەشی ئەو وڵاتە لە ناوچەی زاپ لە کوردستانی عێراق ڕاێگەیاند: ئەو ئۆپەراسیۆنانە بە ئامانجی سڕینەوەی یەکجاریی تیرۆریزم سەرکەوتووانە بووە و لەوە بەدواش درێژەی دەبێ و بە هەمان خێرایی و تەشەنەدارتر خاکی هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا لە تیرۆریستان پاک دەکەینەوە.
Your Comment