AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٥ ١٨:٥٢

کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای پەکەکە لە هەرێمی کوردستان

کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای پەکەکە لە هەرێمی کوردستان

ڕێکخراوی هەواڵگری تورکیا(میت) لە کوژرانی فورات سەریحان لە ئەندامانی باڵای پەکەکە لە میانەی ئۆپەراسیۆنێک لە گارەی هەرێمی کوردستان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادولۆ، ڕێکخراوی هەواڵگری میتی تورکیا ڕایگەیاند کە لە ئۆپەراسیۆنێکی پلان‌ بۆ داڕێژراوە، فەرماندەیەکی باڵای پەکەکە بە ناوی فورات سەریحان، بە ناوی ڕێکخراوی "هوگر باتمان" لە ناوچەی گارەی هەرێمی کوردستان کردۆتە ئامانج.

بە گوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا، سەریحان کە ناوی لە لیستی خۆڵەمێشی کەسانی پێوشوێن‌گیراوەی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا بووە، لە ساڵی ٢٠١٠ تەڤڵی هێزەکانی پەکەکە بووە و دواتر لە ٢٠١٦دا بۆتە بەرپرسی پلان‌داڕشتنی ئۆپەراسیۆنی دژی هیزە ئەمنییەکانی تورکیا لە باکووری سووریا و لەم دواییەشدا بەرپرسی دابین‌کردنی چەک و چۆڵ و جیهازاتی پەکەکە بووە.

News ID 53274

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha