AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٨ ١٥:٠٠

وەفدێکی کورد لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبووەوە

وەفدێکی کورد  لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبووەوە

وه‌فدى پارتی یەکسانی‌و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) گه‌یشتنه‌ گرتوخانه‌ى ئیمراڵی‌و ئێستا لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەکۆبونەوەدان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیاى توركى ئاشكرایكردووه‌، به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، هه‌ریه‌ك له‌سرى سوره‌یان ئۆنده‌ر جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى توركیاو په‌روین بوڵدان په‌رله‌مانتاری ده‌م پارتی له‌په‌رله‌مانی توركیا گه‌یشتوونه‌ته‌ گرتووخانه‌ى ئیمراڵى له‌سه‌ر ده‌ریاى مه‌ڕ مه‌ڕه‌و ئێستاش له‌كۆبوونه‌وه‌دان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێنجشه‌ممه‌ى ڕابردوو وەزارەتی دادی تورکیا، داواكارییه‌كى پارتی یەکسانی‌و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بۆ بینینی عەبدوڵڵا ئۆجەلان قبووڵکرد.

ڕۆژی 23ى ئه‌م مانگه‌ش دوای زیاتر لەدوو ساڵ‌و نیو؛ عومەر ئۆجەلان پەرلەمانتاری دەم پارتی‌و برازای عەبدوڵڵا ئۆجەلان؛ لەزیندانی ئیمراڵی چاوی بەمامی کەوت.

News ID 53307

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha