بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا ئەوڕۆ چوارشەممە بە هەڕەشەکردن لە کوردەکانی باکووری سووریا، وتی: ملیشیا کوردەکانی سووریا یان دەبێ چەک دانێنە ئەرز، یان لەگەڵ چەکەکانیان لە خاکی سووریادا چاڵ دەکرێن.
ئەردۆغان وتیشی: ئێمە هاوڕێی گەلی سووریاین و لە دژی هەموو گرووپە تیرۆریستییەکانی بەدوای وەبەرهێنانی بەرژەوەندییەکانی خۆیان لە هەلومەرجی سووریان، دەوەستین.
Your Comment