بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی ده‌ستی له شه‌ڕی حه‌له‌ب نییه، به‌ڵام جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی ڕێوشوێنی خۆپارێزی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر له به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری شه‌پۆلێكی ئاواره‌بوون.
هاكان فیدان له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: توركیا پابه‌نده به یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا و به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه میدیاكانی توركیا ڕۆژی شه‌ممه بڵاویان كردۆته‌وه، ئه‌مریكای له مه‌ترسییه‌كانی پاڵپشتیكردنی تاقمه تیرۆریستییه‌كانی ناوچه‌كه ئاگاداركردۆته‌وه.
وتیشی، "ئێمه نیگه‌رانین پشتیوانی ئه‌مریكا بۆ ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له سوریا، به‌جۆرێك ئه‌مریكا (ماسكی ئۆكسجین) بۆ ئه‌و گروپانه دابینده‌كات، به‌بێ پشتیوانی ئه‌مریكا ئه‌و گروپانه له ژیاندا نامێنن.
Your Comment