بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادولۆ، سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا لە کوژرانی ئەندامێکی باڵای پەکەکە بە ناوی یایلا قزل کایا و ناوی ڕێکخراوەیی "نەسرین ئامەد"، لە میانەی ئۆپەراسیۆنێک لە قامیشلۆی سووریا هەواڵی دا.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە، میت پاش پێوشوێنگرتنی ئەم ئەندامەی پەکەکە، دواجار حەشارگەی نەسرین ئامەدی لە قامیشلۆدا دۆزیوەتەوە و لە ئۆپەراسیۆنێکی پلان بۆ داڕێژراوەدا کردوویەتییە ئامانج.
شایانی باسە، نەسرین ئامەد کە لە ١٤ ساڵییەوە تەڤلی هیزەکانی پەکەکە بووە، بە هۆی ڕۆڵی کارای لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی تورکیا لە عێراق و سووریا لە ڕیزی ئامانجەکانی میتدا بووە.
Your Comment