تورکیا ۲۳ دادوه‌ر و هێزی سه‌ربازی دیکه‌ی ده‌ستگیر کرد

دوا به‌ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادی تورکیا ۱۰۷ دادوه‌ر و داواکاری گشتی له‌ کار دوور خسته‌وه‌، پۆلیسی دژه‌ تیرۆریستی تورکیا ۲۳ که‌سی ده‌ستگیر کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ T۲۴، دوا به‌ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادی تورکیا ۱۰۷ دادوه‌ر و داواکاری گشتی له‌ کار دوور خسته‌وه‌، پۆلیسی دژه‌ تیرۆریستی تورکیا ۲۳ که‌سی ده‌ستگیر کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م ۲۳ که‌سه‌ دادوه‌ر و ئه‌ندامی سوپای تورکیا بوون.

پۆلیسی دژه‌ تیرۆری تورکیا له‌ ئۆپراسیۆنێکی هاوبه‌ش له‌ شاره‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ، کریک قه‌ڵا، بورسا، کۆجا عه‌لی، بیلجیک و ساکاریا به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له‌ گرووپێکی تیرۆریستی ۶ داواکاری گشتی، ۱۶ دادوه‌ر و ۱ هێزی سه‌ربازی به‌ فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادی تورکیا ده‌ستگیر کرد.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌م ۲۳ که‌سه‌ پێشتر له‌ کار دوورخرابوونه‌وه‌. به‌ پێی لێ دوانه‌کانی پۆلیسی دژه‌ تیرۆری تورکیا ئه‌م لێکۆڵینه‌وانه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ و به‌ ئه‌گه‌ری زۆر که‌سانی زیاتریش ده‌ستگیر ده‌کرێت.

News Code 9877

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =