ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی - عه‌لی ساجد: ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌رێم و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له سه‌ر که‌رکووک په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه‌وه هه‌یه.
مه‌سعوود بارزانی که به ده‌یان جار باسی پرسی سه‌ربه‌خۆیی کردووه، ڕووداوه‌کانی دوای ئازاد بوونی موسڵ و نه‌بوونی سه‌قامگیری سیاسی له عێراق به ده‌رفه‌تێکی باش ده‌زانیت تاکوو خه‌ونی کۆنی کوردی عێراق به‌دی بێنێت، ئه‌و هه‌روه‌ها جارێکی دیکه ڕایگه‌یاند که که‌رکووک به‌شێکه له خاکی کوردستان و پێویسته که ته‌ڤڵی هه‌رێم ببێته‌وه.
له یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق که له ساڵی ۲۰۰۵ واژۆ کراوه، بڕیار وابوو که تاکوو ساڵی ۲۰۰۷ ده‌وڵه‌تی عێراق پرسی ته‌ڤڵ بوونی که‌رکووک به هه‌رێمی کوردستان یان عێراق بۆ هه‌میشه یه‌کلایی بکاته‌وه، به‌ڵام نووری مالکی به بیانۆی ناشه‌فاف بوونی یاساکه و نیشته‌جێ بوونی ئاواره‌کان به‌ری به جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی ۱۴۰ گرت. ئه‌مه‌ش بووه سه‌ره‌تای ناکۆکییه سیاسییه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و ڕۆژ له دوای ڕۆژ په‌ره‌یسه‌ند.
دوای هاتنه سه‌رکاری حه‌یده‌ر عه‌بادییش به‌م هۆیه‌وه که یه‌که‌مایه‌تی عێراق شه‌ڕی دژی داعشه و ده‌بێت خاکی عێراق له ده‌ستی داگیرکه‌ره‌کان ئازاد بکات، جێبه‌جێ کردنی یاساکه پشت گوێ خرا. هه‌ر ئێستاش به‌رپرسانی عێراقی ڕایانگه‌یاندووه که به هۆی به‌سه‌رچوونی کات به‌سه‌ر ماده‌ی ۱۴۰ی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق، ئه‌م ماده‌یه جێبه‌جێ ناکرێت و ده‌بێت له بیری شێوازێکی نوێ بۆ ئه‌م پرسه ببین.
له ڕوانینێکی سه‌رپێی بۆ ئه‌کته‌ره‌کانی ناوچه‌که و به تایبه‌ت تورکیا و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی له نێوان هه‌رێم و تورکیادا هه‌یه، ده‌توانین بڵێین که ئه‌نقه‌ره له لایه‌که‌وه له ناکۆکی نێوان هه‌رێم و به‌غدا خۆشحاڵه و سوود ده‌بات چون ئه‌مه ده‌بێته هۆی لاوازبوونی دراوسێ باشوورییه‌که‌ی و هه‌روه‌ها ده‌توانێت به‌م کاره به‌ر به په‌یوه‌ندی و پشتیوانی هه‌رێمی کوردستان له کوردی تورکیا بگرێت که دژی ئه‌نقه‌ڕه شه‌ڕ ده‌که‌ن.
به‌ڵام خاڵی به‌رچاوی دیکه له‌م نێوانه‌دا ئه‌وه‌یه که دوای ته‌ڤڵ بوونی پارێزگای که‌رکووک، که ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وتێکی فراوان، فاکته‌رێکی به‌هێزی ئابووری و جوغڕافیایی به هه‌رێمی کوردستان زیاد ده‌بێت و ئه‌مه‌ش له داهاتوودا ده‌بێته گوشار بۆ سه‌ر تورکیا چون ناچار ده‌بێت له‌گه‌ڵ قه‌واره‌یه‌کی سیاسی به‌هێزتر دانوستان بکات.
ته‌ڤڵ بوونی که‌رکووک بۆ سه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک سه‌ره‌تایه‌که بۆ سه‌ربه‌خۆبوونی هه‌رێمی کوردستان له دوای شکست هێنانی ته‌واوی داعش. ئه‌مه‌ش ده‌توانێت سه‌قامگیری هه‌موو ناوچه‌که بخاته مه‌ترسیه‌وه، چون هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌که که‌مینه‌ی کوردیان تێدا هه‌یه.
که‌واته دابه‌ش بوونی عێراق به‌ر له‌وه‌ی داوێنی هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌که بگرێت و دراوسێکانی تووشی کێشه‌ی ئه‌منی و جدی بکات ده‌بێت بری پێبگیردرێت و ڕیکارێکی بۆ بدۆزرێتەوە.
Your Comment