به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی پارێزگای که‌رکووک وتی: هه‌ڵوێستی ئێران ئێران یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراقه و پشتیوانی له سه‌روه‌ریی ئه‌م وڵاته ده‌کات و جه‌خت ده‌کات که هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌بێت پێبه‌ند بن به یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراقه‌وه و له ڕێگه‌ی دانوستانه‌وه کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
ئه‌و زیادی کرد: به‌م پێیه‌ش هه‌ڵکردنی هه‌ر ئاڵهیهک جگه له ئاڵای عێراقی فیدراڵ له که‌رکووک که له ژێر چاودێڕی به‌غداد دایه، پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره و ئاڵۆزی زیاتر له نێوان لایه‌نه‌کان دروست ده‌کات.
قاسمی له درێژه‌دا وتی: شه‌ڕی دژ به تیرۆر و خاوێن کردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی داعش یه‌که‌مایه‌تی خه‌ڵک و ده‌وڵه‌تی عێراقه که کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی لێده‌کات و له‌م سیاسه‌ته‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌و له کۆتاییدا جه‌ختی کرد: کاره‌کانی ئه‌م دواییه‌ی بڕێک له لایه‌نه عێراقییه‌کان له که‌رکووک به‌م هۆیه‌وه که ده‌توانێت زوومی عێراقییه‌کان به سه‌ر شه‌ری داعشدا لاواز بکات، مایه‌ی نیگه‌رانییه.
شایانی باسه که له میانه‌ی چه‌ند ڕۆژی پێشوودا، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک بڕیاری هه‌ڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی کوردستانی له که‌رکووک دا و ئه‌م بابه‌ته ده‌نگۆیه‌کی یه‌کجار زۆری دروست کردووه.
ئه‌مه له حاڵێکدایه په‌رله‌مانی عێراقیش بڕیاری دا که نابێت ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له که‌رکووک هه‌ڵبکرێت.
Your Comment