بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە حوڕییەت، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پێداچوونەوەی ئەو وڵاتە لە گەڵ ئەورووپا پاش گشت پرسیی گۆڕانکاری یاسای بنەڕەتی لە ئەو وڵاتە هەواڵی دا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەرۆغان وتی: پاش گشت پرسییەکەی ۱۶ ئاپ دەسبەجێ، دانوستانەکان دەسپێدەکەین. دۆخەکە نابێ بەم شێوە درێژەی هەبێت. تورکیا هەر شتێک کە پێویست بێت ئەنجامی دەدات.
ناوبراو کە ئەو قسانەی لە کاردانەوە بە ئاڵۆزیەکانی ئەم دواییانەی نێوان ئەنقەرە و بڕێ وڵاتی ئەورووپی لەوانە ئەڵمانیا، نەمسا، هۆڵەندا هێنایە ئاراوە، بە ئاماژە بە یەکێک لە بریندارەکانی پێکدادانی نێوان پۆلیسی هۆڵەندا و هاووڵاتیەکی تورک بە ناوی حسێن کورت ویی: ئێمە سەبارەت بە بریندار بوونی برامان حسێن کورت داوای وەڵام دانەوە لە هۆڵەندا دەکەین.
ئەردۆغان هەروەها لە بەشێکی تری قسەکانیدا وتی: چی دیکە ئەرووپا ناتوانێت بە بیانووی ئەندامێتی لە یەکێتی ئەورووپا هەڕەشە بکات و لەمەو بەدواش ئیزنی سیخوڕی نادرێتە هیچ ئەورووپییەک لە تورکیا.
ئەو جارێکی دیکە ئەورووپای بە ئەنجامی هەڵسوکەوتی ڕەگەز پەرستانە تۆمەتبار کرد و زیادی کرد: ئەورووپا وەکوو سەردەمی پێش شەڕی دووهەمی جیهانی، ئەورووپایێک ڕەگەز پەرست و فاشیستە و ئەورووپایێک دژی موسڵمان و تورکە.

سەرۆک کۆماری تورکیا به ئاماژە بە ناکۆکییەکانی نێوان ئەو وڵاتە و ئەورووپا، وتی ئەنقەرە دوای گشت پرسیەکە، پێداچوونەوە دەکات بە پێوەندییەکانی لەگەڵ ئەورووپا.
News ID 8910
Your Comment