به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، شهوی ڕابردوو لە یاریگای نیۆ کهمپ بە ئامادەبوون ۱۰۰ هەزار هاندەر لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی ۱۶ی خولی یانە پاڵەوانەکانی هەردوو یانەی بارسێلۆنا و و پاریس سان ژێرمان رووبەڕووی یەکتربوونەوە.
لە تایمی یەکەمدا بارسا دوو گۆڵی تۆمار کرد له ڕێگای لویس سوارێز و بەرگریکارێکی پاریسهن ژێرمهنهوه.
لە تایمی دووەمدا یاریزانانی بارسا لە ئاستە بەرزەکەیان بەردەوامبوون و لە خولەکی ۵۰دا لیۆنێل مێسی بە لێدانی سزا گۆڵی سێیەمی بۆ بلوگرانا کرد، بەڵام لە خولەک ۶۲دا ئیدینسۆن کاڤانی گۆڵی بۆ پاریس کرد.
بەم ئەنجامەش یانەی بەرشلۆنە بەکۆی هەردوو یاریی و بە ئەنجامی ۶-۵ بەسەر پاریسدا سەرکەوت و خۆی گەیاندە قۆناغی.
لەدوای ئەو گۆڵەوە نێیمار دا سیلڤا لە خولەکی ۸۸دا بە لێدانی ڕاستەوخۆی نایاب گۆڵی چوارەمی کرد و لە خولەکی ۹۱دا بە لێدانی سزا گۆڵی پێنجەمی کرد و لە خولەکی ۹۴دا سێرجیۆ ڕۆبێرتۆ گۆڵی شەشەمی بۆ بارسا کرد یارییەکە کۆتایی هات.
Your Comment