به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌یانی دوێنێ ده‌ستپێکی فستیڤاڵی فیلمی ڕوشد له سنه و له هۆڵی ژماره دووی په‌ردیسی سینەمایی بەهمەنی سنه ده‌ستی به کار کرد.
جێگری په‌روه‌رده‌یی قۆناغی سه‌ره‌تایی ئیداره‌ی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای کوردستان له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا وتی: ئه‌م فستیڤاڵه هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌رتانسه‌ری ئێران له شاره‌کانی قوروه، بانه، مه‌ریوان، سه‌قز و ده‌ورووبه‌ری شاری سنه و له ۱۴‌ی ڕه‌شه‌مێ تاکوو ۱۸‌ی ڕه‌شه‌مێ به‌ڕێوه ده‌چێت.
سدیقە عەبدوڵڵاهی وتیشی: ۶۶ فیلمی چیرۆکی، ئه‌نیمه‌یشن و فیلمی به‌ڵگه‌یی له ۴۰ هۆڵی سینه‌مایی و خوێندنگاکان و هۆڵی شانۆکان بۆ خوێندکاره‌کان و مامۆستاکان و سه‌رپه‌ره‌شتی ئه‌م خوێندکارانه نمایش ده‌درێت.
ڕایگەیاند: ساڵی ڕابردوو ۹۰ هه‌زار خوێندکاری سه‌ره‌تایی، ۲۳ هه‌زار خوێنکاری مامناوه‌ندی و ۱۰ هه‌زار خوێندکاری خوێندنی کۆتایی، شه‌ش هه‌زار دایک و باوک و یه‌ک هه‌زار مامۆستا به‌شداریان له فستیڤاڵی فیلمی ڕوشد له کوردستان کرد بوو.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌مساڵ له دوای ئه‌وه‌ین که ئه‌م ڕێژه دیسان به‌رزبکه‌ینه‌وه و له ڕووی کوالێتیشه‌وه ئاستی فستیڤاڵه‌که باشتر بکه‌ین. گومانی تێدا نییه که فیلم نمایش کردن یه‌کێکه له باشترین ڕێگاکانی ئاگادار کردنه‌وه‌ی خوێندکاره‌کان و دایک و باوکیان و مامۆستایان له خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان.
عه‌بدوڵڵاهی له کۆتاییدا وتی: یه‌کێک له کاره نوێکانی ئێمه له‌مساڵدا ئه‌وه‌یه که له کۆتایی هه‌ر فیلمێکدا کۆڕی لێکدانه‌وه‌ی و ڕەخنەگرتن لە فیلمه‌کان به‌ڕێوه ببه‌ین تاکوو کاریگه‌ری زیاتری به سه‌ر بینه‌رانه‌وه هه‌بێت و دۆخێکی باش بۆ په‌روه‌رده‌ی باشتر بێته ئاراوه.
Your Comment