به راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ڕۆژنامه‌ی واڵ ستریت ژۆرناڵ نووسی جان مه‌کین سێناتۆری ئه‌مریکایی کۆتایی حه‌وته‌ی ڕابردوو به نهێنی سه‌ردانی کۆبانی کردووه.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه که مه‌کین به یارمه‌تی سوپای ئه‌مریکا چووته کۆبانی و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مریکا و هێزه کوردییه‌کانی سووریا له‌و شاره دیدار و گفتوگۆی بووه.
زانیار زیاتر له سه‌ر ورده‌کاری سه‌فه‌ره‌که‌ی مه‌کین و ناوه‌ڕۆکی گفتۆگۆکانی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه کوردییه‌کانی سووریا ئاشکرا نه‌بووه.
کۆبانی ئێستا به ده‌ست هێزه‌کانی یه‌کینه‌ی پاراستنی گه‌ل، باڵی سه‌ربازی پارتی یه‌کێتی دیمۆکراتیکی کوردی سووریاوه‌یه.
Your Comment