بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، عەبدولموحەمەد زاهدی پارێزگاری کوردستان دوانیوەرۆی سێشەممە لە دیداری کۆمەڵێک لە هەڵکەوتەکانی پارێزگای کوردستان لە گەڵ وەزیری ئیتلاعات ، وتی: گەشەی بنهما و ژێرخانهکان لە درێژەی گەشەی هەمەلایەنەی پارێزگای کوردستان یەکێک لە یەکمایەتیە سەرەکیەکانی دەوڵەتی تهدبیر و ئومیده بووە.
ناوبراو وتیشی: دەوڵەت لە پاڵی سەرەنج بە دروست کردنی ژێر بینای پێویست لە بەشە جیاوازەکان تێدەکۆشێت کە لە بواری سەرمایەدانەریشدا دۆخی باشتر ببێت و هەر لەم پێناوەدا زیاتر لە ٦١٠ ملیۆن دۆلار سەرمایەدانەری دەرەکی وەرگرتووە.
پارێزگاری کوردستان ڕایگهیاند: بەداخەوە دۆخی ڕێگا پێوەندیەکان لە پارێزگای کوردستان باش نین و سەرەڕای هەوڵەکان ئەبێ هەروا ئەم بەشە لە یەکمایەتیدا بمێنیتەوە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ڕێگاکان لە کوردستان پێویستان بە سەرمایەدانهری زیاتر هەیە، وتی: دەوڵەت لە ساڵی ڕابردوو و ئەمساڵدا بەشێکی زۆر لە بودجەکانی تەرخان کردووە بۆ پرۆژەی ڕێگاکان و چاوەڕوان دەکرێت کە لە سێبەری ئەو هەنگاوانەدا دۆخەکە باشتر بێت.
زاهدی بە ئاماژە بە بەستێنەکانی تری پارێزگای کوردستان، ئاشکرای کرد: کوردستان لە بوارەکانی فەرهەنگی و هونەری، وەرزشی، زانستی و تەکنۆلۆژیاش دهفرایهتی باشی ههیه و چاوەڕوان دەکرێت کە بە تەواو کردنی پڕۆژە و گەڵاڵەکان دۆخەکە باشتر بێت.
ناوبراو لە کۆتاییدا لە گەشتی وەزیری ئیتلاعات بۆ پارێزگای کوردستان سپاسی کرد و وتی: بەختەوەرانە لەم گەشتانەدا کۆبوونەوەگەلێکی زۆر باش لە گەڵ چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگادا بەڕێوە دەچێت و ئەم کۆبوونەوانەش رەنگی باش دەدەنەوە.
بۆچوونی ئێوە