خۆر پەڵەی پێوە نامێنێت

نێزیک بە ٣٧٠ ساڵ پێش خۆرەتاو پەڵەی پێوە نەما و ئێستاش لێکۆڵەران هەواڵ دەدەن کە ئەو ئەستێرە جارێکی تر پەڵەی پێوە نه‌مێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ساڵی ١٦٤٥ پەڵە بەناوبانگەکانی خۆر دیار نەبوون. لە ماوەی ٧٠ ساڵی دواتریدا کە به‌  Maunder Minimum دەناسرێت، پەڵەی خۆر بە دەگمەن لە سەر ئەو ئەستێرە دەبینرا.

ئێستا و پاش خولێک چالاکی مەغناتیسی بەرچاوی خۆر کە لە گەڵ پەیدا بوونی چەندین پەڵە لە دەیەکانی ٥٠ و ٦٠ ی زایینیدا بوو، ئێستا لێکۆڵەران لە گه‌ڕانه‌وه‌ی ئەو ئەستێرە بۆ سەردەمی بێ پەڵەیی هەواڵ دەدەن.

بەڵام دووپات بوونەوەی مێژوو هەمیشە خراپ نیە. ئەمە بەو مانایەیە کە دەتوانین ڕابردوو و داهاتوو پێش بینی بکەین.

لێکۆڵینەوەکان نیشانی دەدەن خۆر لە ڕه‌وتێکدایه‌ کە پەڵەکانی زۆر کەم دەبێتەوە.

بە گشتی پەڵەکانی خۆر بە هۆی چالاکیە زۆرە مەغناتیسیەکانەوە دروست دەبێت کە لە ئاکامی گواستنەوەی گەرما بۆ زەوی و گۆیەکانی تر ئەو گەرمایە نزم دەبێتەوە و لە ئاکامدا پەڵەکانیش کەم دەبنەوە و سەیر لەوەدایە کە بە بێ تەلەسکۆپیش دەبینرن.

News Code 8272

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =