به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سومرییه نیوز، سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیسی عێراق ڕایگه‌یاند که پردی کۆمار له ناوه‌ندی شاری به‌غدا له گۆڕه‌پانی ته‌حریر که ده‌که‌وێته ناوچه‌ی سه‌وز، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراقه‌وه داخراوه.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه ڕایگه‌یاند که هێزه ئه‌منییه‌کان چه‌ند کاتژمێر پێش ئێستا پردی کۆمار له ناوه‌ندی به‌غدایان به دیواری ئاماده داخستووه. ئه‌م سه‌رچاوه‌یه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بێت، ئه‌و زیادی کرد ڕێوشوێنی توندی ئه‌منی له شاری به‌غدا گیراوه‌ته به‌ر.
ئیداره‌ی جاده و بانه‌کانی به‌غدایش پێشتر ڕایگه‌یاند بوو که ترافیکێکی یه‌کجار زۆر له‌مڕۆ به‌یانیه‌وه له به‌غدا دروست بووه، هه‌روه‌ها ئه‌م ناوه‌نده جه‌ختی کرد که هات و چوو له پردی کۆمار و سنک و گۆڕه‌پانی ته‌حریر و جاده‌کانی دیکه‌ی سه‌ر ئه‌م گۆڕه‌پانه به سه‌ختی ئه‌نجام ده‌بێت.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له موقته‌دا سه‌در ڕایانگه‌یاندووه که نیوه‌ڕۆی سێ شه‌مه هاوکات له‌گه‌ڵ ڕه‌وانه کردنی ته‌رمی ۶ کۆژراوی ڕۆژی سێ شه‌مه، کۆبوونه‌وه‌ی زۆر گه‌وره له گۆڕه‌پانی ته‌حریر ئه‌نجام ده‌بێت و له دژی ده‌وڵه‌ت دروشم ده‌ده‌ن.
فه‌رمانده‌یی هێزه ئه‌منییه‌کانی به‌غدا به بڵاو کردنه‌وه‌ی سه‌دان هێزی ئه‌منی له شاری به‌غدا، ئاستی ئه‌منیه‌تی شاره‌که‌ی به ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو به‌رز کردووه‌ته‌وه.
Your Comment