ئازاد کردنی حەڵەب و ئاگربڕ دوو هەنگاوی گرینگ بۆ ئاشتی لە سووریایە

سەرۆک کۆمار بە پیرۆزبایی سەرکەوتنەکانی ئەم دواییانەی سووریا لە شەڕی تیرۆریستەکان، وتی: ئازاد کردنی حەڵەب ئەو پەیامەی گەیاندە جیهان کە خەڵکی سووریا توانای ئەوی هەیە کە نیشتمانی خۆیان بپارێزن.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی چوارشەمە لە دیدار لە گەڵ عماد موحەمەد دیب خمیس بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەبێ ئەمڕۆ لە ئەم هەلە لەبارە بۆ درێژە بە شەڕ لە گەڵ تیرۆریزم کەڵک وەر بگرین، وتی: ئامانجی هەر هەمووی دۆستانی سووریا ئەوەیە کە بە گەڕانەوەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ ئەم وڵاتە، خەڵکی بتوانن بڕیار بدەن بۆ داهاتووی خۆیان.
ڕۆحانی ئازاد کردنی حەڵەب و ئاگربڕی دوو هەنگاوی گرینگ لە درێژەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ سووریای زانی و ئاشکرای کرد کە کۆبوونەوەی ئاستانەی قەزاقستان دەسپێکێکە بۆ دانوستانەکانی ڕاستەقینەی سووری- سووریە و دەست پێڕا گەیشتن بە خاڵی ئامانجی خەڵکی ئەو وڵاتە.
سەرۆک وەزیرانی سووریا جەختی کرد: ئەمڕۆ دەوڵەت و نەتەوەی سووریا ئەیانەوێت بەرانبەر تیرۆریستەکان بوەستن و ئاسایش بگەڕێننەوە بۆ ئەو وڵاتە.
سەرۆک وەزیرانی سووریا بە ئاماژە بە دەور و کاریگەری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دروست کردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە، جەختی کردە سەر پەرە و پتەو کردنی پێوەندیە ستراتیژیکەکانی نێوان دوو وڵات لە هەموو بوارەکاندا.
عماد خەمیس هەروەها خوازیاری چالاک کردنەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکاریەکانی نێوان دوو وڵات و بەشداری کەرتی تایبەتی ئێران بۆ ئەنجامی پڕۆژەی جۆراوجۆر لە سووریا بوو.
 

News Code 7727

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =