به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، جان کری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا که ته‌نیا ۳ ڕۆژی ماوه بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به کاره‌کانی له ده‌وڵه‌تی ئۆبامادا بێت، له گفتوگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ سی ئێن ئێن سه‌باره‌ت به ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی، کێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسڕائیل و هه‌روه‌ها سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریکا هه‌ڵوێستی خۆی ڕاگه‌یاند.
کری له به‌شێک له گفتوگۆکه‌ی وتی: هیچ که‌س ناتوانێت سه‌باره‌ت به دۆناڵد ترامپ پێش بینی بکات که ده‌یه‌وێت چی بکات، من نازانم و ئێوه‌ش نازانن که چی ده‌کات.
ئه‌و سه‌باره‌ت به به‌رجام له ده‌وڵه‌تی ئۆباما پاگه‌نده‌ی کرد که واژۆ کردنی ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که جیهان و هاوپه‌یمانه‌کانی ئێمه وه‌ک ئیسرائیڵ و ده‌وڵه‌ته‌کانی ته‌نیشت که‌نداوی فارس ئه‌منیه‌تی زیاتریان هه‌بێت.
ئه‌و له درێژه‌دا جه‌ختی کرد: ئه‌مه‌ی که بمانه‌وێت له به‌رجام بکشێینه‌وه، وه‌ک ئه‌وه وایه که ئێرانی ناڤۆکی قبوڵ بکه‌ین، یان ئه‌وه‌ی قبوڵی بکه‌ین که شه‌ڕێکی دیکه له ناوچه‌که‌دا هه‌ڵبگرسێت.
جان کری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی به فه‌له‌ستین کرد و جه‌ختی کرد: ناکۆکییه‌کانی فه‌له‌ستین و ئیسڕائیل درێژه‌ی هه‌یه؛ به‌ڵام ئێمه به دروستی له ڕێگه چاره‌ی دوو ده‌وڵه‌ت پشتیوانیمان کرد و سه‌باره‌ت به ده‌رنجامه‌کانی ئه‌م ناکۆکییه‌ش هۆشداریمان داوه.
سه‌رۆکی ناوه‌ندی دیپلۆماسی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به گۆڕانکارییه‌کانی سووریا به بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به پشتیوانییه ئاشکرا‌کانی جه‌مسه‌ری ڕۆژئاوا -عبری-عه‌ره‌بییه‌کان به ڕێبه‌ری ئه‌مریکا بکات، وتی: ئێمه پێداگریمان له سه‌ر ئه‌م خاڵه کردووه که ته‌نیا ڕێگه چاره‌ی قه‌یرانی سووریا ڕێکارێکی سیاسییه و له‌مباره‌شه‌وه دروست هه‌نگاومان هه‌ڵگرتووه.
Your Comment