به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له داڤن نیوز، جۆ بایدن، جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا وتی: باشووری ئاسیا له‌و شوێنانه‌یه که دوای هه‌ڵگرسانی هه‌رجۆره ناکۆکی و ئاڵۆزییه‌ک، ئه‌گه‌ری به‌کارهێنانی چه‌کی ناڤۆکی تێیدا هەیە.
ئه‌و له درێژه‌دا زیادی کرد: هیوادارم دۆناڵد ترامپ هه‌نگاوی ئه‌رێنی بۆ قه‌ده‌غه‌ی چه‌کی ناڤۆکی هه‌ڵبگرێت. بێجگه له کۆریای باکووری، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ڕووسیا، پاکستان و وڵاتانی دیکه له ئه‌ورووپا و له باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیاش ده‌توانێت ببێته هۆی هه‌ڵگرسانی شه‌ڕی ناڤۆکی.
جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له درێژه‌دا جه‌ختی کرد: ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ترامپ ده‌بێت به هاوکاری کۆنگرێسی ئه‌مریکا بتوانێت ڕۆڵی ئه‌رێنی له به‌ر گرتن به‌م شه‌ڕانه هه‌بێت.
ئه‌و ڕوو له نوێنه‌ره دیموکڕات و کۆماری خوازه‌کانی کۆنگرێس جه‌ختی کرد که ئه‌وان ده‌بێت بابه‌تی وزه‌ی ناڤۆکی زۆر به جدی ئاوڕی لێبده‌نه‌وه.
Your Comment