مه‌هدی ئه‌حمه‌د، سه‌رپه‌ره‌شتی ئۆرکستر فیلارمۆنیک کوردستان له دیمانه‌ی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری مێهر وتی: ڕۆژی پێنج شه‌مه ۲۳ی به‌فرانبار کاتژمێر ۶ و نیوی ئێواره ئۆرکستر فیلارمۆنیکی کوردستان له هۆڵی ڕووده‌کی تاران و له ڕۆژانی سه‌ره‌تایی فستیڤاڵی مۆسیقای فه‌جر به‌رنامه‌یه‌کی جوان پێشکه‌ش ده‌کات.
ئه‌حمه‌دی ڕایگه‌یاند که مایسته‌ر(ڤیۆلۆن ژه‌نی سه‌ره‌کی) فیلارمۆنیک کوردستان له‌م فستیڤاڵه‌دا له ئه‌ستۆی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره و ناسراوه‌ی کورد، مامۆستا ئه‌رسه‌لان کامکار ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی وت که گۆرانیبێژیی ئه‌م ئۆرکستره له ئه‌ستۆی هونه‌رمه‌ندان هانا کامکار و داریوش گوده‌رزی دانراوه و سه‌رجه‌م گۆرانییه‌کان کوردین جگه له دوو کاری کلاسیک که پێشکه‌ش ده‌کرێن.
مه‌هدی ئه‌حمه‌دی وتی: ئورکستر فیلارمۆنیک کوردستان له‌و فستیڤاڵه‌دا بڕیاره ئاهه‌نگێک له مامۆستا فه‌ردین خه‌لعه‌تبه‌ری گه‌وره هونه‌رمه‌ندی مۆسیقای ئێران به ناوی "برینی ئیلام " بۆ یه‌که‌مین جار پێشکه‌ش بکات.
سه‌رپه‌ره‌شتی فیلارمۆنیک کوردستان سپاسی پشتیوانییه‌کانی ئیداره‌ی پارێزگای کوردستان، حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان، نووسینگه‌ی مۆسیقای وڵات و ئه‌نجومه‌نی مۆسیقای ئێرانی کرد که هاوکاری ئه‌م ئورکسترهیان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به باشترین شێوه ده‌رکه‌وت له فستیڤاڵه‌که‌دا.
Your Comment