ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌غدا ده‌یان کوژراو وبرینداری لێکه‌وته‌وه‌

گرووپی تیرۆریستی – ته‌کفیری داعش به‌رپرسیارێتی دوو ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستی به‌غدای له‌ ئه‌ستۆ گرت که‌ زیاتر له‌ ۲۰ کوژراو و ۴۰ برینداری لێکه‌وته‌وه.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ئه‌لجه‌زیره، داعش به‌ ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک به‌رپرسیارێتی دوو ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراقی له‌ ئه‌ستۆ گرت.

پۆلیسی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ له‌ ئاکامی دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز که‌ ئه‌مڕۆ له‌ ناو بازاری ناوه‌ندی شاری به‌غدا ڕوویداوه‌ ۲۱ که‌س کوژراون و زیاتر له‌ ۴۰ که‌سیش بریندار بوونه.

News Code 7357

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =