به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، موراد قه‌ره‌یلان له دیمانه له‌گه‌ڵ ستێرك تیڤی (که‌نالیکی سه‌ر به پارتی کرێکارانی کوردستان) رایگه‌یاند پاش ته‌واوبوونی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان هێزه‌كانمان له‌شه‌نگال ده‌كشێنینه‌وه.
قه‌ره‌یلان له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان كه ئاماژه‌ی به‌به‌كارهێنانی هێز كردبوو بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی په‌كه‌كه له‌شه‌نگال رایگه‌یاند:" نه‌ده‌بوو ئه‌و به‌و شێوه‌یه قسه‌بكات "له‌كاتێكدا له‌نێوان ئێمه‌و ئه‌واندا گفتگوگۆ و یه‌كتر بینین هه‌یه".
وتیشی: "ئێمه به‌ئاشكرا به‌وانمان وتووه دوای كۆتایی هاتنی ئه‌و گفتوگۆیانه له‌نێوان ئێمه و ئه‌وان، ئێمه هێزه‌كانمان وه‌كوو هه‌په‌گه ده‌كشێنینه‌وه. "
هه‌روه‌ها جه‌ختیكردووه که په‌که‌که ده‌یه‌وێت كێشه‌كان به گفتوگۆ چارسه‌ر بکرێن.
شیاوی ئاماژه‌یه که ماوه‌یه‌که کێشه‌ی نێوان په‌که‌که و به‌رپرسانی هه‌رێم سه‌باره‌ت به کێشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان له شه‌نگال ڕووی له زیادبوون کردووه.
Your Comment