به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ڕاشاتووده‌ی، زیاتر له ۲ هه‌زار که‌س له توندڕه‌وه سعوودییه‌کان ئێستا سه‌رقاڵی شه‌ڕن له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته.
ئه‌م هه‌واڵه له سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعوودیه بڵاوبووه‌ته‌وه.
وته‌بێژی ئه‌م وه‌زاره‌ته له‌مباره‌وه وتی: ۲۰۳۹ هاووڵاتی سعوودی ئێستا له ناوچه شهڕانییهکاندا ئاماده‌ن که ۱۵۴۰ که‌سیان شه‌ڕ بۆ گرووپه تیرۆریستییه‌کان له سووریا ده‌که‌ن و ۱۴۷ که‌سیش هاوشانی ئه‌لقاعیده‌ی یه‌مه‌ن و له پاکستان و ئه‌فغانستاندان.
له‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه که ۷۳ هاووڵاتی سعوودی له وڵاتانی بیانی به تۆمه‌تی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی ده‌ستگیر بوونه.
Your Comment