بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر لە ماڵپەڕی فیفا، ماڵپەڕی فەرمی فیدراسیۆنی جیهانی تۆپی پێ ( فیفا) ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕیزبەندی باشترین هەڵبژاردە نەتەوەییەکانی تۆپی پێی جیهانی لە ماوە زەمەنیی ٢٥ نۆڤەمبەر تاکوو ٢٢ ی دیسەمبەری ٢٠١٦ ( ٤ ی سەرماوەز تا ٢ ی بەفرانبار) ی ڕاگەیاند کە لە ئەم ڕیزبەندەدا هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران بە بەدەستهێنانی ٨١٤ خاڵ لە پلەی بیست و نۆی جیهان و یەکەمی ئاسیا جێی گرتووە.
هەڵبژاردەکەی ئێران بە سەر ڕاهێنەریی کارلۆس کەیرۆش لە حاڵێکدا لە پلەی یەکەمی ئاسیایە کە نێزیکترین هەڵبژاردە بە ئەو هەڵبژاردە لە ئاسیا، کۆریای باشووری ٦٩٩ خاڵیە کە لە پلەی سی و حەوتی جیهاندا جێگرە.
لە ریزبەندی گشتیدا هەڵبژاردەکانی ئەڕژەنتین، بڕازیل و ئەڵمانیا بە ڕیزەوە لە پلەی یەکەم تا سێهەم جێگرن.
Your Comment