به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕۆژی ۳۰ سه‌رماوه‌زی ۱۳۹۵ی هه‌تاوی، وه‌زیرانی ده‌روه‌ی ئێران، ڕووسیا و تورکیا سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سووریا ڕاگه‌یه‌ندراوێکی هاوبه‌شیان بڵاو کرده‌وه.
له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه:
- ئێران، ڕووسیا و تورکیا جه‌خت له یه‌کپارچه‌یی و یه‌کگرتووی خاکی سووریا وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی فره ڕه‌گه‌زی، فره ئاینی و دیموکڕاتیک ده‌که‌نه‌وه.
- ئێران، ڕووسیا و تورکیا له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن که قه‌یرانی سووریا ڕێگه‌چاره‌ی سه‌ربازیی نییه. ئه‌وان کۆکن له‌سه‌ر ڕۆڵ گێڕانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به پێی بڕیارنامه‌ی ژماره‌ی ۲۲۵۴. ئه‌وان هه‌موو جیهان بانگهێشت ده‌که‌ن تاکوو له ڕێگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا بده‌ن.
- ئیران، ڕووسیا و تورکیا هه‌وڵی هاوبه‌ش ده‌ده‌ن تاکوو به ته‌واوی خه‌ڵکی سڤیل و چه‌کداره‌کان له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌ڵه‌ب بگوازنه‌وه. ئه‌وان هه‌روه‌ها له‌و گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵکی سڤیل له فوعه، کفریا و زبدانی و مه‌زایا پشتیوانیان کردووه. ئه‌وان له‌م پڕۆسه‌دا جه‌خت له به‌شداری مانگی سووری جیهانیان کردووه.
- وه‌زیرانی هه‌ر سێ وڵات جه‌ختیان کردووه که په‌ره به ئاگربڕ له سه‌رتانسه‌ری سووریادا بده‌ن و به‌ستێنه‌کان بۆ گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵکی سڤیل خۆش بکه‌ن.
- وه‌زیرانی هه‌ر سێ وڵات ڕایانگه‌یاند که پێشنیاری سه‌رۆک کۆماری قرقیزستان بۆ به‌ێوه چوونی دانوستانه‌کانی له‌م وڵاته تاوتوێ ده‌که‌ن.
- ئێران، ڕووسیا و تورکیا جه‌ختیان کردووه که سوورن له شه‌ڕی هاوبه‌ش له دژی داعش و به‌ره‌ی نوسره، هه‌روه‌ها ده‌بێت گرووپه چه‌کداره‌کان له‌م دوو گرووپه تیرۆریستییه جیا بکرێنه‌وه.
Your Comment