به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی ئه‌لنه‌شره، گرووپی تیرۆریستی ناسراو به جه‌یشول فه‌تح له سووریا له میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک به‌رپرسیاریه‌تی تیرۆر کردنی باڵوێزه‌که‌ی ڕووسیای له ئه‌ستۆ گرت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، گرووپی تیرۆریستی جه‌یشول فه‌تح له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا پاگه‌نده‌ی کرد که ئه‌م کاره به مه‌به‌ستی تۆڵه کردنه‌وه له خوێنی ژنان، منداڵان و پیرانی شاری حه‌ڵه‌ب و سه‌رجه‌م موسوڵمانانی جیهان ئه‌نجام بووه.
به پێی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه له درێژه‌دا هاتووه: له‌م ڕێگه‌وه جه‌خت ده‌که‌ین که چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئێمه له حه‌ڵه‌ب یان هه‌ر شوێنێکی دیکه ئێمه له تۆڵه سه‌ندنه‌وه سارد ناکاته‌وه و ئێمه له دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره و مسکۆ و به‌غدا به سه‌ری به‌رزه‌وه ده‌گه‌ڕینه‌وه.
شایانی باسه که ئاندرێی کارلۆف، باڵوێزی ڕووسیا له تورکیا ڕۆژی دووشه‌مه له کاتی قسه کردن له پێشانگایه‌کی نیگار کێشی له ئه‌نقه‌ره له لایه‌ن پۆلیسێکی تورکیاوه کرایه ئامانج و کوژرا.
Your Comment