به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، فیلمی "بووکه باران" له ده‌رهێنانی ئاکۆ زه‌ندی دیپلۆمی ڕێز لێنانی به‌شی باشترین فیلمی خوێندکارانی زانکۆی چل و شه‌شومین فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ڕوشدی پێ به‌خشرا.
فیلمی بووکه باران فیلمێکی کورتی کوردییه که ڕه‌وایه‌تی ڕیوڕه‌سمی بووکه باران له گوندێکی کوردی ده‌کات و منداڵان به درووست کردنی بووکه بارانه، نزای باران بارین ده‌که‌ن. منداڵانی نێو ئه‌م فیلمه کایه‌ی بووکه بارانه بۆ ڕزگار کردنی ژینگه ڕێده‌خه‌ن.
فیلمی بووکه بارانه له لایه‌ن ته‌یمور قادری و ئاکۆ زه‌ندی-ه‌وه نووسراوه و دواجار ئاکۆ زه‌ندی کاری ده‌رهێنانه‌که‌ی ده‌کات و حه‌وزه‌ی هونه‌ری پارێزگای کوردستانیش به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م فیلمه‌ی له ئه‌ستۆ بووه.
Your Comment