به‌ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر،هێرشه تیرۆریستیه‌که‌ی حه‌وته‌ی ڕابردووی پاریس،تۆپی پێی ئه‌ورووپای ستۆتهژێر کاریگه‌ری خۆی تا ئاستێک که هه‌ندێ ل؛ه یارییه‌کان هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه.
ڕیاڵ مادرید شه‌مه شه‌و و له کاتژمێڕ 20 و 45 خوله‌ک له سانتیاگۆ بێرنابێئۆ به دۆڕاندنی بارسێلۆنا له حه‌وته‌ی دوازده‌هه‌می پێشبڕکێیه‌کانی لالیگا ده‌توانێ باڵانشینی له شین و هه‌ناری پۆشه‌کان وه‌رگرێته‌وه.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که لیۆنێل مێسی له‌م حه‌وته‌وه به‌شداری کردووه له ڕاهێنانه‌کانی بارسا به‌ڵام به فه‌رمی رانه‌گه‌یێندراوه که له‌م دیداره‌دا دێته مه‌یدان یان نا.
لۆییس سۆئارێس،هێرشبه‌ری بارسا وتی: مێسی ده‌توانێ یاریه‌که بگۆڕێت.ئه‌و له ئال کلاسیکۆوهکانی ڕابردوودا زۆر سه‌رنجڕاکێش بووه.به‌لام ده‌بێ پزیشکه‌کان له‌مباره‌وه بڕیار بده‌ن.
مێسی به 21 گۆڵ،باشترین گۆڵکاری پێشبڕکێکانی ئال کلاسیکۆیه.کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ 15 گوڵی له ئاڵ کلاسیکۆ له کارنامه‌دایه.
پاش هێرشه‌که‌ی پاریس،کاربه‌ده‌ستانی ئه‌منی ئێسپانیا ڕایانگه‌یاند بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م یاریه 1500 هێزی نهێنی به‌کاردێنن و 1000 هێزی پۆلیسیش ئاسایشی به‌ڕێوه‌چوونی یاریه‌که ده‌پارێزن.
Your Comment