گوڵتان کشانک و فرات ئانڵی ده‌ستگیر کران

هاوسەرۆکانی شارەوانی ئامەد له‌ هه‌ڵمه‌تێکی پۆلیسی تورکیا له‌ناو بینای ئه‌و شاره‌دا ده‌ستگیر کران.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، به هەڵکوتانە سەر بینای شارەوانیی ئامەد ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو سێ شه‌مه‌ ۴ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پۆلسی ئامه‌د هەریەک لە فرات ئانڵی و گوڵتان کشانک هاوسەرۆکانی شارەوانی ئه‌و شاره‌ی ده‌ستگیر کرد.

دوای ئه‌وه‌ی گوڵتان کشاناک و فرات ئانڵی له‌ لایه‌ن پۆلیسی ئامه‌ده‌وه‌ ده‌ستگیر کران، قەرەباڵغییەکی زۆر لەو ناوچەیەدا دروست بوو و پۆلیس ده‌وری بینای شاره‌وانیه‌که‌ی دا.

زۆربه‌ی سیاسه‌توانانی  کوردی تورکیا له‌ ئێکاونتی خۆیان له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌ستگیر کردنی ئه‌و دوو شاره‌وانه‌ کورده‌یان ئیدانه‌ کردووه‌ و داوایان کردووه‌ که‌ ده‌ستبه‌جی ئازادیان بکه‌ن.

ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی تورکیا باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ دەستگیرکردنی ئه‌و دوو که‌سه‌ بەشێکە لە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە و ئه‌وان به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و پارته‌ ده‌ستگیر بوونه‌.

گوڵتان کشانک، لە ساڵی ۲۰۱۴ وەک یەکەم ئافرەت بۆ پۆستی هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد هەڵبژێردرا.

News Code 6156

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =