بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕاپۆرتی ئاژانسی وزەی ئەتۆمیدا هاتووە: ئاژانسەکە لە دوای هێرشەکانی حوزەیرانی ٢٠٢٥ەوە نەیتوانیوە دەستی بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بگات. هەروەها ئێران جگە لە وێستگەی کارەبای بوشێهر هیچ زانیارییەکی سەبارەت بە دامەزراوە ئەتۆمییەکان و کەرەستە ئەتۆمییەکانی نەداوە.
ڕاپۆرتەکە لە درێژەدا بانگەشەی ئەوە دەکات: “ئێمە نازانین شوێنی وردی دامەزراوەی ئیسفەهان یان مادەی ئەتۆمی لەم شوێنەدا هەیە یان نا، ئاژانس پێویستی بە درێژەدان بە چالاکییەکانی لێکۆڵینەوە هەیە لە ئێران بەبێ دواکەوتنی زیاتر.
ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە زۆر بۆنەدا بە نیازپاکییەوە لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هاوکاری کردووە، بەڵام دواجار ئاشکرا بوو کە پشکنەرانی ئەو دەزگایە سیخوڕییان بەسەر وڵاتەکەماندا کردووە.
Your Comment