بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی زایۆنیستی مەعاریو لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئێران بۆ خولێکی نوێی ململانێ لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی ئامادە دەکات.
ئەمە له کاتێکدایه که ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی له بەردەم واقیعێکدان که به پێچەوانەی لێدوانەکانی بەرپرسەکانیان له بارەی توانا سەربازییەکانی ئێران ساڵێک پێش ئێستاوەیە.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئێران بەردەوامە لە بەرهەمهێنانی ژمارەیەکی زۆر لە مووشەکی بالیستیکی مانگانە و بڕێکی زۆر لە مووشەکی بالیستیکی دیکەی .
ئەم زانیاریانە پێچەوانەی لێدوانی بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئەمریکایە و نیشانی دەدات تاران بەردەوامە لە بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی.
ڕۆژنامەکە دانی بەوەدانا کە زەحمەتە لەم بارودۆخەی ئێستادا ئێران بە لەناوچوو ناوببەین، چونکە تاران خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نوێ ئامادە دەکات و لە هەمان کاتیشدا سەرقاڵی "شەڕی دەمارەکان"ە لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا .
تاران لە دۆخی سیاسی ئەمریکا و سەردەمی شەڕەنگێزیی دۆناڵد ترامپ و هەروەها قەیرانی سیاسی ئیسرائیل کەڵک وەردەگرێت.
مەعاریۆ هەروەها پاگەندەی کرد کە جیاوازی بیروڕا لە نێوان دۆناڵد ترامپ و بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەیە سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران.
ناتانیاهۆ هەوڵدەدات خولێکی نوێی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران دەستپێبکات، بەڵام ترامپ دوای شکستەکەی لە هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خولی کۆنگرێسی ئەمریکادا، سەرلەنوێ بە حیساباتەکانی خۆیدا دەچێتەوە.
ڕۆژنامەکە هەروەها گومانی خۆی لە توانا ئابووری و سەربازییەکانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی پێشەوە دەربڕی و نووسیویەتی دوای زیاتر لە سێ ساڵ شەڕ، ڕوون نییە کە کورتهێنانی ساڵانەی بوودجەی 12 ملیار شیکڵ ڕێگە بە ڕژێمەکە دەدات لە یەک کاتدا ڕووبەڕووی هەموو ئاستەنگە ئابوورییەکان ببێتەوە و توانا سەربازییەکانی بەهێزتر بکات.
Your Comment