بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری مێهر، ئیسماعیل بەقایی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاند: سوپاس و پێزانینی تایبەتم بۆ بەرگریکارانی نیشتمان هەیە؛ هەم ئەوانەی سەرقاڵی پاراستنی خاکی ئێرانن لەسەر سنوورەکان و هەم ئەوانەی کە شەو و ڕۆژ سەرقاڵی بەرگریکردنن لە وڵات لە هێزی ئاسمانی ، سپای پاسداران و یەکەکانی ئەرتەش. سەبارەت بە لێدوانەکانی ڕوبیۆ کە داواکانی تاران قبووڵ ناکرێت و ئایا واشنتۆن وەڵامی تارانی داوەتەوە یان نا، بەقایی وتی: چاوەڕوان بە تا ڕۆژی حکومەتەکەت هەڵبێت!.
وتیشی: ئەو ڕاستییەی کە وتراوە قبووڵکراو نییە، ڕەنگە لە ڕوانگەی ئەوانەوە مانای ئەوە بێت کە ئێران دەستبەرداری بەدواداچوونی ماف و بەرژەوەندییەکانی بێت. کوا نالۆژیکیە داواکارییەکەی ئێران کە ئەمریکا گەمارۆی دەریایی ڕابگرێت ئەوەی ئەوان ناویان ناوە ئۆپەراسیۆنی پلانی ئابووری؟” کوا نالۆژیکیە داواکاری ئێران کە ئەمریکا دەبێت سەرەتا کۆتایی بە سزا نایاساییەکانی بهێنێت پێش ئەوەی هەر پرۆسەیەکی دانوستان دەستپێبکات؟ کوا نالۆژیکی بوونی داواکاری ئێرانییەکان کە دەبێ شەڕی هەموو بەرەکان کۆتایی پێ بێت پێش ئەوەی هەر پرۆسەیەکی دانوستان دەست پێ بکات؟ بە هەر لۆژیک و نۆرمێک کە پێوانەی بکەین، ئەو کارەی ئەمریکا نەک هەر گاڵتەجاڕانە و نایاسایی بوو، بەڵکو وتاوانکاریش بوو.
زیادیشی کرد: ڕێککەوتنی ئەمریکا لە شێوەی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد لە دوو هەفتە زیاتری نەخایاند. ئایا ئەم ڕێبازە لۆژیکییە؟ پلانی دوو ڕۆژەی ئێران خۆی بەرزیی نیازپاکی ئێران نیشان دەدات.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئایا لایەنێکی دیکە دەتوانێت پلانێکی لۆژیکیانەتر لەم شتە بدۆزێتەوە؟ پلانی ئێران لۆژیکیترین پلانە لەسەر مێزەکە، ڕێگا خۆش دەکات بۆ گەڕانەوەی ئاسایش لە گەرووی هورمز و کەنداوی فارس، و خۆی دەتوانێت ڕێگا بۆ پڕۆسەیەک خۆش بکات، ئەمریکا دەبێت بڕیارێک بدات؛ ئەگەر ئەوان بە دروستی لە پەیامی گەلەکەی خۆیان تێگەیشتبن.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئێران و عێراقیش وتی: کاریگەری فشارەکانی ئەمریکای لەسەر نییە سەبارەت به ئەو هەواڵانەی له سەر سەفەری شاندی عێراق بۆ ئێران و گوشاره کانی سه ڕ حکومەتی عێراق له لایەن ئه مریکاوه بڵاوکراوەتەوه ، وتی: ئاساییه گەشت له نێوان ئێران و وڵاتانی ناوچه که ڕووبدات. لە هەلومەرجی ئێستادا بەهۆی پچڕانی گەشتە ئاسمانییەکانەوە زیاتر چاودێری دەکرێت، ئەگینا سروشتی هاوکاری لەگەڵ دراوسێکان ئەوەیە کە ئەو گەشتانە ئەنجام دەدرێن. فشارەکان چەندە قورس بن، نابێت زیان بە پەیوەندییەکانی ئێران و عێراقی بگەیەنێت. ئێران و عێراق دراوسێ بوون و دەبن. عێراقییەکان لەبیریان ناچێت کە لەژێر سزای قورسی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ناوچەکەدا بوون؛ ئەوە ئێران بوو کە وەک دۆست و هاوەڵی گەلی عێراق چاوی لە پێشەوە بوو و تەسلیمی ئەو گەمارۆ و فشارانە نەبوو. دڵنیام بە پشتبەستن بە وتووێژەکانی نێوان ئێران و عێراق، بە دڵنیاییەوە بەرژەوەندییەکانی هەر دوو وڵات و پرسە دوو قۆڵییەکان و هەر گوشار و هەڕەشەیەک لە دەرەوەی ناوچەکە تێدەپەڕێنین.
ئاماژەشی دا کە گەلی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکەدا پەیامی خۆیان خستەڕوو و سەبارەت بە ئەنجامی ڕاپرسییەکانی ئەمریکا سەبارەت بە شەڕی دژی ئێران و بەراوردکردنی ئەم شەڕە لەلایەن ترەمپەوە لەگەڵ جەنگی ڤێتنام زیادی کرد: گەلی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکاندا پەیامی خۆیان دا و پێویست ناکات هیچ بیڵێین. بەرپرسانی ئەمریکا خۆیان دانیان بەوەدا نا کە شەڕی سەپێنراو لە دژی ئێران و گوێڕایەڵی ڕژێمی زایۆنیستی هۆکاری سەرەکی بڕیاری گەڕانەوەی گەلی ئەمریکا لە دەستەی دەسەڵاتدار بووە. ئەمەش بەو مانایە نییە کە ئێمە گەشبینین بە ئەدای ئەو گرووپە نوێیەی کە دێت. ئێمە ئەزموونەکانی ٦٠ بۆ ٧٠ ساڵ لەمەوبەرمان هەیە.
دەستووری عێراق ناکۆکییەکانی نێوان پارتەکانی هەرێمی کوردستانی ڕوون کردووەتەوە
سەبارەت به ناکۆکییەکانی نێوان دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەڕێمی کوردستانی عێراق، بەقایی وتی: "هیوادارین ئه و ناکۆکیانه له نێوان لایەنەکان و له نێوان ده سەڵاتدارانی هەرێم و حکوومەتی ناوەندی عێراق چاره سەڕ بکرێن.
وتیشی: ئەوەندەی ئێمه دەزانین دەستووری عێراق چارەسەری کێشەی ڕوون کردووەتەوه ".
Your Comment