AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ١٨ ١٠:٠٤

پەیامی عێراقچی بۆگەلی ئەمریکا؛ٚ ئێمەش بەقەد ئێوە بێزارین لە ئیسڕائیل

پەیامی عێراقچی بۆگەلی ئەمریکا؛ٚ ئێمەش بەقەد ئێوە بێزارین لە ئیسڕائیل

لە وەڵامی لێدوانەکانی ئەم دواییەی ترامپ سەبارەت بە تێڕوانینی جەماوەری ئەمریکا بۆ ڕژێمی ئیسرائیل، وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: خەڵکی ناوچەکەمان بەقەد هاووڵاتیانی ئەمریکی بێزارن لە فێڵەکانی ئیسرائیل.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا نووسیویەتی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ڕوونی تێگەیشتووە کە زۆرینەی ڕەهای گەلی ئەمریکا حەزیان لە ئیسرائیل نییە.

وەزیری دەرەوەی ئێران زیادی کرد: خاڵی جێی سەرنج لێرەدا ئەوەیە کە بە ڕواڵەت هێشتا لە هۆکاری ئەم پرسە تێنەگەیشتووە.

عێراقچی وتی: دیارە ئەمریکییەکان بێزارن لەوەی ئیسرائیل حکومەتەکانی ئەمریکا بخەڵەتێنێت و بەرەو شەڕی بێکۆتایی دەیانبات، سەبریان کۆتایی هاتووە، سەبر و تاقەحی ناوچەکەشمان کۆتایی هاتووە.

News ID 60777

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha