بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە پچڕانی کارەبای بەرفراوان، پێدانی کارەبای نیشتمانی بۆ ناوەندە پزیشکییەکان و وێستگەکانی دابینکردنی ئاو لە پێشینەی کارەبادا خستووەتەڕوو.
بۆ ڕێگریکردن لە پچڕانی تەواوەتی و کەمکردنەوەی دەرئەنجامەکانی ئەم دۆخە، وێستگەکانی کارەبای ئاو و وێستگەکانی کارەبای سووتەمەنی دەخرێنە کار بۆ دابینکردنی کارەبای پێویست بۆ نەخۆشخانەکان و وێستگەکانی دابینکردنی ئاو.
وەزارەتەکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، گەڕانەوەی بارودۆخی کارەبا بۆ شێوازی ئاسایی خۆی پەیوەستە بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە، پێشبینیش دەکرێت لە سبەی نیوەڕۆوە بەرە بەرە و هەنگاو بە هەنگاو پڕۆسەی ئاساییکردنەوەی پێدانی کارەبا دەست پێبکات.
Your Comment