بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا (د.خ) لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: گەرووی هورمز گۆڕەپانی یاری ئەمریکای دەستدرێژکار نییە، بەڵکوو خاکی سەروەریی بێ مشتومڕی کۆماری ئیسلامی ئێرانە. ئاسایش و پاراستنی سەقامگیریی ئەم ڕێڕەوی ئاوە گرینگە، هێڵە سوورەکانی هێزە چەکدارە بەهێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
هەموو کەشتییە نەوتهەڵگرەکان و کەشتییە بازرگانییەکان پێویستە ئەو ڕێگایە بگرنەبەر کە ئێران بۆ هەر تێپەڕینێکی سەلامەت بەناو گەرووی هورمزدا دیاری کردووە.
هەرچەشنە نافەرمانی و ڕۆیشتن لە ڕێڕەوی دیاریکراو یان بێبایەخکردن بە پرۆتۆکۆڵەکانی کەشتیوانیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەرووی هورمز لەگەڵ وەڵامدانەوەی دەستبەجێ و دەسەڵاتدارانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە بەرەوڕوو دەبێتەوە و ئاسایشی کەشتییە سەرپێچیکارەکان دەخاتە مەترسییەوە.
هەروەها بەرپرسیارێتی هەر هەوڵێک بۆ دەستوەردان لە کاروباری ئەمنی یان هەر کارێکی تێکدەرانە لە گەرووی هورمز لەلایەن ئەمریکاوە بە هەڕەشە بۆ سەر سەروەری نەتەوەیی ئێران دادەنرێت و وەڵامێکی خێرا و یەکلاکەرەوەی لەگەڵدا دەبێت.
بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد؛ واز لە گەرووی هورمۆز بێنە
بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا جەختی لەوە کردەوە: هەر دەستوەردانێکی ئەمریکا لە گەرووی هورمز بە وەڵامێکی یەکلاکەرەوە و خێرا لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە بەرەوڕوو دەبێتەوە.
News ID 59852
Your Comment