بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولیسلام حاج عەلی ئەکبەری، پێش نوێژی کاتیی هەینی تاران، ئەمڕۆ لە وتاری نوێژی هەینیدا لە پایتەخت، ئاماژەی بە گەمارۆکانی سەر ئێران دا و وتی: "ئەمڕۆ لە بری فیشەک، دوژمنانمان لە ڕێگەی نەوت و گەمارۆی بانکی و گەمارۆی بازرگانییەوە کەناڵەکانی داهاتی وڵاتیان سنووردار کردووە".
وتیشی: لە لایەکی دیکەوە بە بەرەوپێشبردنی کوولتوری بەکاربەری و کاڵای لوکس و کەڵک وەرگرتن لە دەستوپەیوەۆدەکانیان بۆ زیانگەیاندن بە بژێوی خەڵک، بەدوای شکاندنی بەرخۆدانی نەتەوەیی گەلی ئێراندا دەگەڕێن."
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا بۆ دوژمنان زیادی کرد: ئەمڕۆ کورسیەکەتان شکا، دەستەکانتان دەلەرزن، ئێوە هیچ بژاردەیەکتان نییە. ئەمڕۆ نەتەوەی گەورەی ئێران بژاردەی هەیە، ئەگەر کارێکی گەمژانە بکەن، ئەمجارە ئێرانێکی جیاواز دەبینن. نەک هەر بە مووشەکی نوێ تاقی دەکەنەوە کە بیرتان لێ نەکردبێتەوە، بەڵکوو بە فەزڵی خودا، ڕژێمی خراپەکاری زایۆنی لەناودەچێت.
لەبری شەڕی ناوچەیی، شەڕێکی سەروو ناوچەیی دەبینن، لەبری ئەوەی گەرووی هورمز بەرتەسک بکەنەوە، باب ئەلمەندەبیش دادەخرێت. ئەگەر ژێرخانی ئێمە بکەنە ئامانج، هەموو لایەنگرانتان لە ناوچەکە ژێرخانیان نامێنێت .
ڕاشیگەیاند: تواناتان نییە، کاتی ئێوە نییە. ئەم پیاوە خراپ و پیسە (ترامپ) لە لایەن یەکێک لە هەمان قوربانیانی بزووتنەوەی چەوسێنەریەوە دەکوژرێت و دەچێتە دۆزەخەوە.
بانگخوازی هەینی لە تاران لە کۆتاییدا وتی: دۆسیەی تۆڵەسەندنەوە لە خوێنی هەر شەهیدێک، لە ڕێبەری شەهیدەوە تا قوتابیان، بە کراوەیی دەمێنێتەوە و هەم قەرەبوو وەردەگرینەوە و هەمیش بە توندی داوای مەرجی ڕێبەری خۆشەویستمان دەکەین.
Your Comment